مطلبی از صلاح علمی زاده--یکی از قدیمی ترین وب نویسان مریوان
تا شه‌ممه خوا گه‌وره‌یه
صلاح علمی زاده
ئه‌م به‌یانییه کات‌ژمێر 7.20 له ماڵ هاتمه ده‌ر و تا گه‌ییمه حه‌لیم‌په‌زییه‌که‌ی کا مه‌جی سه‌رما دای‌لێم! کاسه‌یه‌ک حه‌لیمی داخ له سه‌رمایه‌کی سه‌رته‌زێن‌دا وه‌ها گه‌رممی کرده‌وه که به‌ڵێنی رۆژێکی خۆشی پێئه‌دام! 7،56 له ده‌فته‌ری یه‌کێک له ناس راوترین و باشترین خوێندنگه‌کانی مه‌ریوان‌دا خۆم بینی! پێش‌گه‌یشتنی من مامۆستاکان باسیان داهێنابوو! قسه‌ی “سوجده‌ی سه‌هو ” و چۆنێتی به‌جێ‌هێنانی بوو! مامۆستای ریازی و دینی به حه‌راره‌ته‌وه نه‌قڵیان له ئیمام شافیعی ئه‌هێنایه‌وه! دوومانگ و یازده‌رۆژ له ساڵی خوێندن گوزه‌راوه و تا ئیمڕۆ نه‌مدیوه و نه‌مبیستووه باسی مامۆستایانی ئه‌م خوێندنگه له “تاره‌ت و شه‌رایتی وجووب”ی ره‌د ببێ! سه‌رم داخست و چوومه کلاس! رامیار گووشییه‌کی Iphon ی نوێی سه‌ندبوو و هێنابووی چه‌ند نه‌رمه‌واڵه‌یه‌کی بۆ دابه‌زێنم! رێبین یه‌که‌م باسی بۆ کردین! چه‌ند رۆژێکه خه‌ریکی به‌کوردی‌کردنی ئافیسه! ئه‌مان له کوێ و مامۆستاکانیان له کوێ! دونیا ئاخره! ده‌نگی زه‌نگ دڵی داخستم! هێشتا پێم نه‌گییبووه ناو ده‌فته‌ر که گوێم له باسی نوێی مامۆستاکانه‌وه بوو! ئه‌یانووت ئورووپا تا ئێواره پێش‌که‌وتوو بێت چون “مه‌عنه‌وییات”ی تێدا نییه هیچیان نابێت به هیچ! خۆزگه‌میان ئه‌خوارد به خۆمان که هێنده له مه‌عنه‌وییاتدا مه‌له‌وانی باشین! چ درۆیه‌کی بێ‌شه‌رمانه! خوا نانی وا ببڕێت که به قسه‌ی وا په‌یا ئه‌کرێت! لێره هه‌موو مه‌لان! منی کوڕه‌مه‌لا نه‌بێت خۆمی لێ‌ئه‌شارمه‌وه! هێند لێیان مانوو بووم که قیزم له چاییه‌که‌ی کاحسه‌ینیش شێواوه که بۆی داناوبووین! ته‌نانه‌ت قیزم له پانتۆڵه‌که‌ی خۆیشم ئه‌شێوێته‌وه که ناومه‌ته سه‌ر سه‌نده‌ڵی ده‌فته‌ر! هه‌ر جۆرێک نه‌بێت تا 12،45 هه‌ڵئه‌که‌م و خۆم ئه‌گه‌ینمه ماڵه‌وه! ئه‌م ئێواره ده‌عوه‌تی زه‌ماوه‌نی ماڵ کاکه‌ناسێحین! له کات‌ژمێر 6 ه‌وه تا کاتێک گه‌ڕاینه‌وه ماڵ – و بڕیاریش بوو زه‌ماوه‌ن تا 12 ی شه‌و درێژه‌ی بێت – هه‌ر خه‌بات‌گاگلی بوو خوێندی و خوێندی و “داسێران”ی بوون هه‌ڵپه‌ڕین و هه‌ڵپه‌ڕین! چه‌نده گه‌وجن ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێت به سه‌ر ئه‌م خه‌ڵکه پڕ له جووڵه و سه‌رخۆشییه بیره‌ڕه‌ش و چڵکه‌نه ده‌ره‌کییه‌کان داسه‌پێنن! بژی خۆمان که هه‌رگیز چۆکمان بۆ که‌س دانه‌داوه! شه‌و هه‌موو مانوویه‌تی و نائومێدییه‌کانم له بیر برده‌وه و تا شه‌ممه خوا گه‌وره‌یه!
——————————
ئه‌م نووسراوه بڕیار بوو کات‌ژمێر 10،03 ی شه‌وی پێنج‌شه‌ممه بڵاو بێته‌وه که 3 خوله‌ک پێش ئه‌وه ره‌وگه له لایه‌ن هه‌کێری عه‌ره‌به‌وه هه‌ک کرا! ئیمڕۆ توانیم گرفته‌که چاره‌سه‌ر بکه‌م! زۆر جالب بوو! خێر و به‌ره‌که‌تی ئه‌وان!
http://www.rawga.com

+ نوشته شده در شنبه ۱۳ آذر ۱۳۸۹ ساعت 17:40 توسط خبرنگارشهروند مریوانی
|
همه شهروندان مریوانی(می‌توانند)اخبار ومطالب خود را با نام کاربریmariwani و کلمه عبورmariwancj در این وبلاگ درج نمایند. چون این وبلاگ در واقع یک وبلاگ گروهی است بنابراین برای درج اخبار و مطالب خود باید از قسمت ویژه"ورود به وبلاگهای گروهی" وارد کنترل پنل آن شوید. این تمرینی برای آزادی است. لطفا محل درج نظرها را باز بگذارید! عکس ها را با حجم کوچک بگذارید! تیتر اخبار را کوتاه بنویسید و برای شرح آن از بخش"ادامه مطلب" استفاده کنید!حتما "عنوان مطلب" را در محل تعیین شده درج نمایید! از ویرایش اخبار دیگران بپرهیزید!در پیوندهای روزانه هم می توانید لینک سایت های موردعلاقه تان را بگذارید.